ئاخۆ ژیان بردنە سە ر بە شینە دە مار و پاگرە دژوارە؟

ئاخۆ ژیان بردنە سە ر بە شینە دە مار و پاگرە دژوارە؟

واریس چگونه بوجود می آید؟

با تغییر سبک زندگی می توان زندگی راحت تری با واریس داشت
 بە گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانین ژیانێکی ئاساییمان لە گه ڵ پاگرە و شینە دەمار هەبێت
 

شینە دە مار و پاگرە کاتێ ڕوو دەدات کە دەمارە کانتان گەورە، ئاوە ڵا و پڕ لە خوێن دە بێت . پتر ڕە شە دەمارەکان هەڵماسیو ودەرپەریو بە دیار دەکە وێت ،ڕەنگی بە نە وشی مەیلەو شین و سووری هە یە و زۆرجاریش بە ئێشە.

این بیماری، به ویژه در خانم ها بسیار شایع است، حدود %25 بزرگسالان از این بیماری رنج می برند و در بیشتر موارد، قسمت پایین پا ظاهر می شود.

هۆکارە کانی پێک هاتن و دروست بوونی پاگرە و ڕە شە دە مار

کاتێ کە دە مارە کان بە تە واوەتی و دروستی ئیشی خۆیان ناکە ن، پاگرە و ڕە شە دە مار پێک دێت . دەمارە کان دە ربیجە یە کی یە ک لایانە ی هە یە کە بە رگر لە گە ڕانی خوێن بۆ لای دۆاوە دە بێت.

کاتێ کە ئە م دە ربیجانە خەراپ دە بن،خوێن وردە ورە لە دەمارەکان خڕ دەبێتەوە تا وە کو بۆ لای دڵەوە درێژە دەبات.

لە ئاکام دا ئە و دەمارانە گەورە دە بنەوە . ئە م ڕووداوە پتر لە پێ یە کان ڕوو دە دات.

ئەمانە دوورترین دەمارەکان لە دڵن و هێزی  ڕاکێشەر ده بێتە هۆی ئەوە ی خوێن ، ئاستەم بۆ لای سە رێ بگەرێ.

بڕێک لە بە لگە هێزەکیه کانی دروست بوونی ئە م نەخۆشیە بریتین لە:

  • دوو گیانی
  • تەمەنی سەرەوەی 50ساڵ
  • ڕاوە ستانی درێژ خایە ن به پێوە
  • قەڵەویی
  • پێشینەی بنەماڵەیی

نیشانەکانی پاگرە و ڕەشەدەمار:

نیشانەکانی سەرەتایی ئە م نەخۆشیە بە تەواوە تی لە بە رچاوە،  دە مارە کان کە بێچم و شکڵێکی خراپی هە یە وزۆر جاران لە سەر پێ جێگر بووە.

هەروە ها ڕێ تێ دەچێت لە سە ر یا پەڕانپە ڕی دە مارە گەورە بووە کان ، ئێش،هە ڵماسیوی و قورسایی دروست بێت.

پێ دە چێت دەمارەکان لەبڕێک بارودۆخدا توشی هە ڵماسیویی یا گۆڕینی رەنگ بێت. لە بارودۆخێکی خراپتر ، پێ دە چێت دە مارە کان بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش خوێنڕێژی بکات و برین بە وجود بێت.

دە ستنیشان کردن و ناسینەوە ی پاگرە و ڕەشە دەمار:

رگ های متورم و دردناک از نشانه های واریس است
دەمارە هەڵماسیو و بە ئێشەکان لە نیشانە کانی پاگرە و ڕە شە دە مارە

لە وانەیەبژیشک بۆ ناسینەوە ، پێ کانی ئێوە لە کاتی دانیشتن یا ڕاوە ستان دا  وە بە ر لێڕوانین و توێژینە وە بخات . پێ دە چێت لە ئێوە سەبارە ت بە ئێش یا خود ئە و  نیشانانە ی وا هەتانە ، لێ پرسینەوەبکات.

هە روە ها پێ دە چێت بژیشکی پسپۆڕ بۆ لێکۆڵینەوە ی گەڕانی خوێنتان . داوا بکات لێتان سۆنۆگرافی بکەن. ئەم ئیشە بە بژیشکەکەتان ڕی دە دات تا چۆنیەتی گە ڕانی خوێن لە ناو دەمارەکانتان دا ببینێ.

بە سە رنج دان بە جێگا و شوێنی جێگر بوونی ئە م دە مارانە، پێ دە چێت بۆ پە ردە ژی دواتر بە دەمارە کانتان ، ونۆگڕام( وێنەی ڕادیۆگڕافی لە ڕە شە دە مارە کان ) ئە نجام بدرێت . له کاتی ئە م ئازمایشتە، بژیشکی پسپۆڕ ماکی ئۆپاک دە وە شێنێتە ناوی پێتان و لە شوێنی دیاری کراو وێنەی ئیکس ڕی لێ دە گرێت . ئە و ماکە لە وێنەکە بە دیار دەکە وێت و بە بژیشکە کە وێنەیەکی چاکتر لە چۆنیەتی گەڕانی خوێن پیشان دە دات .

ئازمایشت و دۆپیە کی هاوتای سۆنۆگڕافی و ونۆگڕامی دڵنیامان دە کات کە هە ڵشێواوی تر وە کو جە ڵتە ی خوێن یا بە سراویی دەمارە کان کە دە بێتە هۆی ئێش یا هە ڵماسیوی لە پێ کانتان دا وجودی نیە.

دە رمان و پێشگیری لە پاگرە و ڕە شە دەمار

قبل از جراحی، روش های دیگر درمان واریس را هم امتحان کنید
پێش لە نە شتە رگە ری ، ڕە وشتەکانی تری دە رمانی پاگرە و ڕە شە دە مار تاقی کە نەوە

بە شێوە یە کی گشتی بژیشکە کان لە کاتی دە رمانی ئە م نە خۆشیە هۆشیار دە بن. لە وانە یە بە جێگای تاقی کردنە وە دە رمانی هێرش بە رانە تر ،  سە بارە ت بە گۆڕینی شێوازی ژیانتان ئامۆژگاریاتان بکات.

گۆڕینی شێوازی ژیان

پێ دە چێت گۆرانکاریە کانی ژێرە وە یارمە تیمان بدات  بۆ پێش گرتن لە شکڵ گرتن و پێک هاتن و خراپ تر بوونی ئە م نە خۆشیە :

  • خۆپاراستن لە ڕاوە ستانی  درێژخایە ن بە پێوە
  • دابە زینی کێش و قورسایی یا وەکو پاراستنی کێش و قورسایی گونجاو
  • وە ردشت بۆ هێزپێدانی کۆندامی گە ڕینی خوێن
  • لە پێ کردنی گۆروای کێشی

ئە گر ئێوە پێشتر توشی ئە م نە خۆشیە بوون ، پێشنیار دە دە ین بۆ پارێزگاری لە پاگرە و ڕە شه دە ماری نوێ ، قۆناغەکانی سە رە وە ئە نجام بدەن . هە روە ها پێشنیار دەده ین کاتێ کە وچان دە دە ن یا دە خە ون ، پێ کانتان تۆزێ لە سە رە وە دابنێن.

تەوژم

جوراب کشی مخصوص واریس
گۆروای کێشی تایبە ت به پاگرە و ڕە شە دە مار

پێ دە چێت بژیشکی پسپۆڕ ئامۆژگاریتان بکات بو لە پێ کردنی گۆروای کێشی تایبە ت بە پاگره و ڕە شە دەمار. ئە م گۆروایانە بە ڕادە یەکی گونجاو تەوژمێ لە سە ر پێ کانتان دروست دەکات کە خوێن دە توانێ بە ئاسانی بۆ لای دڵ لە گە ڕان دابێت . هە ڵماسیویەکە ی کەم بکاتەوە. ئە م گۆروایانە لە دە واخانەکاندا دە ست دەکە وێت

نە شتەرگەری

جراحی یکی از روش های درمان واریس است
نەشتەرگە ری یەکێکە لە ڕە وشتە کانی دە رمان و چاک کردنە وە ی پاگرە و ڕە شە دە مار

ئە گە ر گۆڕینی شێوازی ژیان کاریگە ری لە چاک بوونە وە ی دەمارە دە رپە ڕیو و بە ئێشەکانتان نە کات ، یاخود هەر بە و بۆنەوە ئێشێکی زۆرتان ببێت ، یاخود ئە م نەخۆشیە بە تە ندروستی گشتی ئێوە ئازار بگەیه نێت ، پێ دە چێت بژیشکی پسپۆر ، نەشتەرگە ری پێشنیار بدات.

بە ستنی دەمارە کان و دە رهێنانیان ، ڕەوشتێکە کە پێویستی بە بێهوش کردنە.بژیشکی پسپۆڕ لە کاتی نەشتە رگەری ، بڕشتێک لە سە ر پێست دروست دەکات ، ئە وانە دە بڕن و لای دەبە ن . بەبە ڵگەی ئە وە ی گۆرانکاری نوێ لە نەشتە رگەری لابردنی ئە م جۆرە دەمارانە دروست دە بێت و کەمتر هێرش بە رانەیە ، لەڕه وشتەکانی پێشتر کەمتر کە ڵک وە ردەگیردرێت.

گوڵبژێرێک لە دە رمانە کانی تر

لەم دواییانە دا جۆراوجۆریکی بە ربڵاو لە و ڕە وشتە دە رمانیانەی وا کەمتر هێرش بە رن لە بە ردە ست دایە کە ئە م ڕە وشتانە بریتین لە:

  • ئێسکڵۆڕۆسڕاپی ( دە رمانی دە ماری پاگرە و ڕە شە دەمار): تێشاندنی ئاوە کی یا کە فی کیمیایی بۆ بە ستنی دەمارە گە ورە ترە کان
  • میکڕۆئێسکڵۆڕۆسڕاپی: تێشاندنی تراوی کێمیاوی بۆ بە ستنی دەمارە چکۆڵە ترەکان
  • نە شتە رگە ری بە لە یزە ر: کە ڵک وە رگرتن لە وزە ی تیشکی بۆ بە ستنی دەمارە کان. بژیشک لە تیشکی لەیزە ر کە ڵک وە ردەگرێ تا ڕهێڵە ی تیشکی کۆجێ بۆ کۆ کردنە وە ی دەمارە کان بنێرێتە ناوە وە . کاتێ کە لە یزە رە کە بە پێست دە گات ، تۆزێک هەستی ناڕەحه تی دروست دەکات ، بە ڵام بژیشک دە ست بەجێ  شوێنی دێاری  کراو بە تەواوەتی سارد دە کاتەوە.
  • دە رمان کردنی ناوەی ده مارە کان بە فیبری نووری : کە ڵک وە رگرتن و بە کارهێنانی شە پۆلی گە رمایی و فرێکانسی ڕادیۆیی بۆ بە ستنی دەمارە کان
  • نەشتەرگە ری ئاندۆسکۆپی دەمار: بردنە ناوە ی مە یدانێکی تیشکی چکۆڵە لە ڕێگە ی بڕشتێکی چکۆڵە بو بە ستنی دەمارەکان.

پێشنیار دەکەین پێش هەڵبژاردنی ڕە وشتێک لە م ڕە وشتانە ، سەبارەت بە گۆڵبژێرە دە رمانیە کان و مە ترسیەکانی لەگەڵ بژیشکی پسپۆڕی سەنتە ری جۆان لە شاری بۆکان، خاتون دوکتۆر ناهیدی هیمە تیان پرس و ڕاوێژ بکە ن . پێ دە چێت ڕە وشتی پێشنیار دراو بە ئێوە بە نیشانه کان، ئە ندازە و شوێنی جێگربوونی ئە م دە مارانە پە یوە ندی هە بێت .

داهاتوی کەسانێک کە پاگره و ڕە شە دە ماریان هەیە

ڕاستیەکە ی ئە وەیە ئە گە ر بێت و ئێوە بۆ کۆنتڕۆڵی ئە م نە خۆشیە و بە ڕێوبە رایە تی ئێشی خۆتان ، گۆڕانکاری پێویست لە شێوازی ژیانتان دروست بکە ن ، ئە م نەخۆشیە بە تێپە ربوونی کات خراپتر دە بێت .

هە رچەندە پێ دە چێت ڕواڵەتی خراپی هە بێت ، بە ڵام زۆڕ جار نابێتە هۆی کێشە ی بژیشکی درێژخایەن .

ئە م ده مارانە پێ دە چێت لە بڕێک بابە ت بە برین و ئێش لە پێ یەکان . جەڵتەی خوێن و یاخود هە ڵماسیوی و پە نەمایی درێژخایە ن بکێشرێت . ئە گە ر بابە تێکی سە خت وتوندتان ببێت ، پێ دە چێت دە مارە کانتان بدڕێت.

ئە گە ر هەرکام لە م نیشانانەتان بوو، دە بێ سەردانی بژیشکی پسپۆڕ بکە ن . پاشان پێ دەچێت پێشنیاری رەوشتی هێرش بەرانە تر وەکو نە شتە رگەری یاوەکو بڕێک دە س تێوە ردانی تر بکردرێت.


Related Posts
Leave a Reply

Your email address will not be published.Required fields are marked *